بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌کانی راپۆرتکردن ده‌رباره‌ی منداڵ
مه‌ودای په‌خشی که‌ناڵه جیاوازه‌کانی راگه‌یاندن ئه‌مرۆ به‌هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆجیای زانیاری و ویستی سیاسی و بازرگانی ده‌سه‌ڵاتدارانی میدیاوه، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و چ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، فراوانبوونێکی بێوێنه‌ی به‌خۆیه‌وه دیوه. تاک و خێزان و کۆمه‌ڵگا له‌به‌ر هێرشی به‌رده‌وامی ده‌نگ و ره‌نگ و وشه‌دان و ئه‌م هێرشه‌ش ده‌توانێ کاریگه‌ریی خراپ به‌جێ بهێلێت. ئه‌مه‌ش سه‌یر نیه چونکه زۆر جار ئامانجی میدیا ده‌سکه‌وتی مادی یا سیاسی یان که‌سییه‌و میدیاکار مه‌رج نیه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بینه‌ر و بیسته‌ر و خوێنه‌ر له‌به‌رچاو بگرێ.
له بارودۆخی نائاسایی و له وڵاته هه‌ژار و په‌ره‌ئه‌ستێنه‌کاندا منداڵان به‌هۆی باری ناسکیان و شوێنی تایبه‌تییان له دڵی خه‌ڵکیدا سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌رم و زۆرجار ئاسانی هه‌واڵ و بابه‌تن بۆ که‌ناڵه جیاوه‌زه‌کان. ئه‌م ره‌هه‌نده هه‌رچه‌نده له‌رووی سه‌رنجراکێشانی کاربه‌ده‌ستان و کۆمه‌ڵگاوه بۆ کێشه‌و ئاره‌زوه‌کانی منداڵان ده‌شێ له به‌رژه‌وه‌ندی منداڵان بێ به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێی هه‌ندێ بنه‌مای دیاریکراوی ئه‌خلاقیی نه‌بێ و به‌رژه‌وه‌ندی منداڵ وه‌ک تاک له‌به‌رچاو نه‌گیرابێ ده‌توانێ به‌زیانی منداڵه‌که ته‌واوبێت و کاریگه‌ری خراپی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر ژیانی داهاتووی به‌جێ بهیلێ.
بۆ نموونه ئایا ده‌کرێت وێنه‌ی منداڵێک که له‌سه‌ر دزی گیراوه له رۆژنامه‌یه‌کدا بڵاو بکه‌ینه‌وه؟ ئایا ده‌توانین ناوی ته‌واوی بنووسین؟ ئایا ده‌بێ له کورته فلیمێکدا که باسی خه‌ته‌نه‌کرنی کچان ده‌کات ده‌موچاوی کچێک نیشان بده‌ین؟ ئایا ده‌توانین چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ منداڵێک‌دا بکه‌ین و لێی بپرسین کێ ته‌عه‌دای جنسیی لێ کردووه؟ ئایا راسته کامێرای ته‌له‌فزیۆن ببه‌ینه هۆلێ زیندانی نه‌وجوانان؟ ئایا راسته له‌خۆمانه‌وه بێ ئیزن و روون کردنه‌وه وێنه‌ی بۆیاخچییه‌کی منداڵ بگرین و دوایی له پێشانگایه‌کدا نمایشی بکه‌ین؟ یان وێنه‌ی منداڵێکی که‌مئه‌ندام بگرین و بڵاوی بکه‌ینه‌وه؟ گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌نجام دانی هه‌ر یه‌ک له‌م چالاکییانه ره‌نگه سوودی بۆ مه‌سه‌له‌ی منداڵ هه‌بێ به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ڵام ئاخۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی پاڵه‌وانی بابه‌ته‌که‌دایه؟ ئاخۆ وێنه‌ی ئه‌و منداڵه دزه چه‌ند که‌س بیبینێ چیرۆکه‌که‌ی، که ره‌نگه ئه‌گه‌ر دۆکومێنت نه‌کرایه زوو بیربچووایه‌ته‌وه ، ببێته بنێشته‌خۆشه‌ی ژێردانی چه‌ند که‌س! یان ئه‌و کچه خه‌ته‌نه‌کراوه بڵێی تا کۆتایی ژیانی له‌که‌دار نه‌بێ؟
باشتر وایه هه‌موو میدیاکارێک که ئه‌یه‌وێ له‌بواری منداڵدا کار بکات ئاشناییه‌که‌ی سه‌ره‌تایی له مافه‌کانی منداڵدا هه‌بێ. هه‌موو چالاکییه‌ک له‌م بواره‌دا پێویسته باشترین به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی منداڵه له‌به‌رچاو بگرێت نه‌ک ته‌نیا به‌رژوه‌ندی میدیاکار. بۆنموونه نابێ ده‌رهێنه‌ری کورته فلیمه‌که هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێکی سه‌رنج راکێش پێشکه‌ش بکات به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌که له‌بیر بکات چونکه ئه‌بێ ئه‌وه‌ی له‌یاد بێت کاریگه‌ریی به‌رهه‌مه‌که‌ی له‌سه‌ر منداڵه‌که به ته‌واوبوونی وێنه‌گرتنی فلیمه‌که کۆتایی نایه‌ت.
هه‌ریه‌که له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ منداڵان و فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌نووسان گرنگییه‌کی زۆریان به‌م مه‌سه‌له‌یه داوه و رێنمایی تایبه‌تییان بڵاوکردۆته‌وه بۆ رۆژنامه‌نووسان بۆئه‌وه‌ی شانبه‌شانی بایه‌خدان به بابه‌ته‌کانی منداڵ و خستنه‌رووی کێشه‌کانیان، ستاندارێکی ئه‌خلاقیی به‌رز له کاره‌کانیاندا ره‌چاوبکه‌ن و نه‌بنه مایه‌ی زیان گه‌یاندن به منداڵ و پێشێل‌بوونی مافه‌کانی.
رێنماییه‌کانی یونیسێف
بنه‌ماکان سه‌ره‌کییه‌کان
• پێویسته هه‌میشه که‌رامه‌تی منداڵ پارێزراو بێت و مافه‌کانی له‌به‌رچاو بگیرێ
• پێویسته هه‌میشه باشترین به‌رژه‌وه‌ندی منداڵ له‌سه‌ری سه‌ره‌وه دابنرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باس کردنی کێشه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندی منداڵانیش بێت به‌گشتی.
• ێویسته هه‌میشه مافی منداڵ بۆ خسوسیه‌ت و رازداری(privacy and confidentiality) له‌به‌رچاو بگیرێت.
• پێویسته منداڵ پرسی پێبکرێت، تێ بگه‌یه‌نرێت، وه کارێک نه‌کرێت که به زیانی ته‌واو ببێت، بۆنموونه قسه‌یه‌ک بکات که دوایی له‌سه‌ری سزا بدرێت.
• پێویسته ئه‌وکه‌سانه‌ی ئاگایان له بارودۆخی مندااڵه‌که‌یه پرسیان پێ بکرێت بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌گه‌ری ره‌نگدانه‌وه‌ی بابه‌ته‌که له‌سه‌ر ژیانی منداڵه‌که.
هه‌ندێ رێنمایی بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ منداڵ
• منداڵه‌که و که‌سوکاری تێ بگه‌ینه که تۆ چیت و به‌ته‌مای چی بکه‌یت.
• ره‌زامه‌ندی (ئیمزاکراو)، خۆویستانه‌و ئاگایانه، له منداڵ و که‌سوکاری وه‌ربگره دوای ئه‌وه‌ی تێ‌یان ده‌گه‌یه‌نی به‌ته‌مای چیت و کاریگه‌ریی ئه‌و کاره‌ت له‌سه‌ر منداڵه‌که چی ده‌بێت.
• زیان به مندال مه‌گه‌یه‌نه: باری ده‌روونی و به‌های که‌لتووری و ئاینی و… منداڵ له‌به‌ر چاو بگره. پرسیارێک مه‌که منداڵ بخاته مه‌ترسیی سزادانه‌وه یاخود منداڵ بخاته‌وه یادی ئه‌زموونه تاڵه‌کانیه‌وه.
• داوا له منداڵ مه‌که به‌سه‌رهاتێکت پێ بڵێ یان کارێکت بۆ بکات که به‌شێک نیه له ژیانی خۆی.
• پێویسته منداڵ له‌کاتی چاوپێکه‌وتن و وێنه گرتندا مورتاح بێت. ئه‌بێ دیمه‌نه‌که‌ش هیچ کارگه‌رییه‌کی خراپی بۆ سه‌ر داهاتووی منداڵه‌که نه‌بێ.
هه‌ندێ رێنمایی بۆ ریپۆتاژ ده‌رباره‌ی منداڵ
• منداڵ له‌که‌دار مه‌که. کارێک مه‌که ببێته مایه‌ی ئه‌شکه‌نجه و ئازار بۆ منداڵ له داهاتوودا، یان جوداکاری و دابران له کۆمه‌ڵگاو عه‌یبداربوون.
• وێنه‌یه‌کی راست و دروست له وه‌زعی منداڵه‌که پێشکه‌ش بکه.
• دڵنیابه له‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی منداڵه‌که پێت ده‌ڵێت راسته
• به‌سه‌رهاتێک بڵاومه‌که‌ره‌وه که گومان بکه‌یت ببێته هۆی ده‌رده‌سه‌ری بۆ منداڵه‌که ته‌نانه ئه‌گه‌ر ناو و ده‌موچاویشی بشاریته‌وه.
• .ناو‌و ناسنامه‌ی منداڵ بگۆڕه و ده‌موچاوی بشاره‌وه ئه‌گه‌ر منداڵ:
o ئێستا یان پێشتر چه‌کدار بووه یان پیاو کوژی و دوژمنایه‌تیی کردووه
o قوربانیی ئستیغلالی سێکسییه
o ئه‌نجامده‌ری ئازاری جه‌سته‌یی یان ئیستیغلالی سێکسییه
o تاوانباره یان سزادراوه
o دووچاری HIV/AIDS ـه
رێنماییه‌کانی فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌نووسان
فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌نووسان له کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا له سیئۆل ساڵی 2001 دۆکیومێنتێکی په‌سه‌ند کرد به ناوی “رێنمایی و بنه‌ماکان بۆ راپۆرتکردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندییان به منداڵه‌وه هه‌یه” به‌مه‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ستانداردی ئه‌خلاقیی کاری رۆژنامه‌نووسی و پاراستنی منداڵان و بره‌ودان به مافه‌کانیان.
به پێی ئه‌و رێنماییانه رۆژنامه‌نووسان و دامه‌زراوه‌کانی راگه‌یاندن هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ راگرتنی به‌رزترین ستانداردی هه‌لسوکه‌وتی ئه‌خلاقی له‌بورای راپۆرتکرنی کاروباری منداڵاندا و به‌تایبه‌تیش دڵنیاده‌بن له‌وه‌ی که:
• هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ په‌یره‌وکردنی ستانداردی نایاب له‌رووی دیققه‌ت و هه‌ستیارییه‌وه له‌راپۆتکردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌دا که په‌یوه‌ندییان به منداڵه‌وه هه‌یه،
• خۆلاده‌ده‌ن له‌داگیرکردنی رووبه‌ری میدیای منداڵ به‌و به‌رنامه‌و بڵاوکراوانه‌ی که زیان به منداڵ ده‌گه‌یه‌نین،
• خۆلاده‌ده‌ن له نیشاندانی دیمه‌نی عاتیفی و ستیرۆتایپی به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌و ماده‌ئیعلامییانه‌ی په‌یوه‌نددیان به منداڵه‌وه هه‌یه،
• به وردی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه له‌به‌رچاوده‌گرن که ده‌شێ له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر ماده‌یه‌کی راگه‌یاندن بکه‌وێته‌وه له‌بواری منداڵداو تا ئه‌وپه‌ری توانا زیانگه‌یاندن به منداڵ که‌مده‌که‌نه‌وه،
• به وێنه و به شێوه‌ی تر ناسنامه‌ی منداڵ ناخه‌نه‌روو مه‌گه‌ر ئه‌مه به‌ئاشکرایی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت،
• ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانادا بێت ماوه به منداڵ ده‌ده‌ن ده‌ستی بگات به میدیا و رای خۆی ده‌رببرێت به‌بێ هیچ جۆره هاندانێک،
• دڵنیاده‌بن له پشت راستکرنه‌وه‌ی بێلایه‌نانه‌ی ئه‌و زانیارانه‌ى له منداڵی وه‌رده‌گرن و له‌وه‌ش دڵنیاده‌بن که ئه‌و پشت راستکردنه‌وه‌یه منداڵ ناخاته هیچ جۆره مه‌ترسییه‌که‌وه،
• خۆیان لاده‌ده‌ن له به‌کارهێنانی وێنه‌ی سێکساویی منداڵ،
• رێگه‌ی روون و ماقووڵ و بێ پێچ و په‌نا به‌کارده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی وێنه‌و و تا له‌توانادابێ ئه‌و وێنانه به ئاگاداری و ره‌زامه‌ندیی منداڵ یاخود گه‌وره‌یه‌کی لێپرسراوی یا پارێزگار و بایه‌خپێده‌ری منداڵ وه‌رده‌گرن،
• دڵنیاده‌بن له ناسنامه‌ی هه‌ر رێکخراوێک که خۆی وه‌ک قسه‌که‌ر و نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی منداڵ نیشان ده‌دات،
• هیچ پاره‌یه‌ک ناده‌ن به منداڵ ده‌رهه‌ق به‌و به‌رنامانه‌ی په‌یوه‌ندییان به منداڵه‌وه هه‌یه یان به باوان و پارێزگارانی منداڵ مه‌گه‌ر ئه‌م کاره به ئاشکرایی له به‌رژه‌وه‌ندی منداڵدا بێت.
******
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له کۆنفرانسی میدیای منداڵان له سلێمانی ساڵی 2005 پێشکه‌ش کرا