زمانی نیگا
هۆنراوه‌ی هوشه‌نگ ئیبتیهاج(سایه)
که‌س په‌ی نابا به‌م سه‌رگوروشته‌ی نێوانی من و تۆیه
هه‌تا گۆڕینه‌وه‌ی نیگا نامه‌کانی من و تۆیه
گوێم لێ بگره به لێوانی خامۆشه‌وه بۆت ده‌دوێم
وه‌ڵامم ده به‌و نیگایه‌ی که زمانی من و تۆیه
سه‌رده‌مێکه که‌س ناوداری رێگه‌ی ئه‌وینی نه‌دیوه
وا ئێستاکه چاوی جیهان چاوه‌ڕوانی من و تۆیه
گه‌رچی هیچ که‌س به خه‌ڵوه‌تی رازی دڵمان په‌یی نه‌برد
له گشت لایه باس له ئه‌وینی په‌نهانی من و تۆیه
وه‌ک به‌هاری دڵ و گیان به، وه‌کو خه‌زان به ئه‌گینا
چه‌ند زۆره باخ و به‌هاری که خه‌زانی من و تۆیه
ئه‌م هه‌موو داستانی فیرده‌وس و ئاره‌زووی به‌هه‌شتانه
باس و خواس و خه‌یاڵێکی ئه‌م جیهانی من و تۆیه
با نه‌خشی ئێمه نه‌کێشن له سه‌ر ده‌روازه‌ی ئه‌قڵدا
له هه‌رکوێ نامه‌یی ئه‌شقه ناونیشانی من و تۆیه
سایه! شه‌وقی مانگ و هه‌تاو له ئاته‌شکه‌ده‌ی مه‌وه‌یه
وای له‌م ئاگره گڕاوه‌ی که له گیانی من و تۆیه!
1998
*****