سینۆهه چییه و نووسه‌ره‌که‌ی کێیه؟
ره‌نگه ئه‌م ناونیشانه وه‌ک شتێَکی سه‌یر بێته به‌ر چاوی خوێنه‌ری کورد چونکه ماوه‌یه‌که دوو ته‌رجه‌مه‌ی “سینۆهه: پزیشکی تایبه‌تی فیرعه‌ون” له‌بازاردایه و گه‌لێک که‌س خوێندوویانه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وای له‌من کرد ئه‌م بابه‌ته بنووسم ئه‌وه‌بوو تێبینیم کردووه زۆرێک له خوێنه‌ران ئه‌م کتێبه وه‌ک ده‌قێکی مێژوویی کۆن سه‌یرده‌که‌ن و واده‌زانن له‌سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌کاندا نووسراوه‌ته‌وه. له‌راستیشدا ته‌نانه‌ت یه‌کێک له وه‌رگێڕه‌کانیش پێده‌چێ هه‌ر وابیربکاته‌وه ئه‌وه‌تا له پێشه‌کییه‌که‌یدا ده‌ڵێ: ” باس له سه‌رگوزه‌شته‌و بیره‌وه‌ریه‌کانی سینۆهه‌یه که به زمانێکی شیرین و کارتێکه‌ر باس له رووداه‌کانی سه‌رده‌می خۆی … ده‌کات…. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که 3350 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سینۆهه ئه‌م یاداشتانه‌ی نووسیوه‌ته‌وه به‌ڵام ….”
به‌ڵام ئایا به‌راستی کتێبی سینۆهه چییه و نووسه‌ره‌که‌ی کێیه؟
سینۆهه‌ی میسری:
“سینۆهه‌ی میسری” ناوی ئه‌سڵیی به‌ناوبانگترین رۆمانی نووسه‌ری فنله‌ندایی “میکا واڵتاری”یه که ساڵی 1945 به زمانی فنله‌ندایی چاپ کراوه و له ساڵی 1949 دا ته‌رجه‌مه ئیتگلیزییه‌که‌ی له ژێر ناوی “کابرای میسری The Egyptian ” دا به‌چاپ گه‌یشتووه. ده‌رهێنه‌ری هۆلیوود مایکڵ کوریتز له ساڵی 1954 دا ئه‌م رۆمانه‌ی کردووه به فلیم هه‌ر به‌ناوی “کابرای میسری”. ئه‌م کتێبه له ساڵی 1955 دا لایه‌ن حه‌مه‌د ئه‌لقه‌سبی ته‌رجه‌مه‌ی عه‌ره‌بی کراوه و خاوه‌نبیری به‌ناوبانگی میسری ته‌ها حوسێن (1889-1973) پێشه‌کیی بۆ نووسیوه و پیایدا هه‌ڵداوه. دوای ئه‌و ساڵانه‌ش رۆمانی سینۆهه به زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان چاپ کراوه.
سینۆهه‌ی میسری سه‌رکه‌وتووترین رۆمانی مێژوویی والتاریی بووه و باس له مێژووی میسری کۆن ده‌کات له سه‌رده‌می به‌ره‌ی هه‌ژده‌یه‌می فیرعه‌ونه‌کاندا و به‌تایبه‌تیش سه‌رده‌می ئه‌خناتوون که هه‌ندێ که‌س لایان وایه یه‌که‌م فه‌رمانره‌وای جیهان بووه که باوه‌ری به یه‌ک خوایه‌تی هه‌بووه. پاڵه‌وانی ئه‌م رۆمانه کاراکته‌رێکی خه‌یاڵییه که پزیشکی ده‌رباره و پاش نه‌مانی ئه‌خناتوون ده‌ربار به‌جێ ده‌هێلێ و له که‌ناره‌کانی ده‌ریای سوور جێگیر ده‌بێ و بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی ده‌نووسێته‌وه. رۆمانه‌که باس له ژیان و گه‌شت و گه‌ڕانی سینۆهه ده‌کان له میسر و سوریا و بابل و ناوچه‌کانی ده‌وره‌به‌ری. جگه له ئه‌خناتوون کاراکته‌ره گرنگه‌کانی رۆمانه‌که بریتین نه‌فه‌رتیتی ژنی ئه‌خناتوون و فیرعه‌ون ئه‌مینهۆتێپ 3 و ژنه‌که‌ی و توتعه‌نخاموون و هۆرمهێب.
واڵتاری ناوی سینۆهه‌ی له ئه‌فسانه‌یه‌کی میسرییه‌وه وه‌رگرتووه به‌ناوی “به‌سه‌رهانی سینۆهه” که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌ره‌ی 12ی فیرعه‌ونه‌کان واته زۆر پێش سه‌رده‌می ئه‌خناتوون. ئه‌م ئه‌فسانه‌یه سه‌رگوروشته‌ی که‌سێکه به ناوی سینۆهه که له‌گۆڕه‌که‌یدا دێته قسه‌و باسی پیلانی کوشتنی یه‌کێک له فیرعه‌ونه‌کان ده‌گێرێته‌وه. نه‌جیب مه‌حفوزیش ئیلهامی له‌م ئه‌فسانه‌یه‌وه وه‌رگرتووه له ساڵی 1941 دا چیرۆکێکی به‌ناوی “گه‌ڕانه‌وه‌ی سینۆهه” وه بڵاوکردۆته‌وه.
گه‌رچی واڵتاری وه‌ک هه‌موو رۆماننوسێک، جڵه‌وه‌ی بۆ خه‌یاڵی شل کردووه رووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به ئه‌ندێشه‌و سه‌لیقه‌ی خۆی رازااندۆته‌وه به‌ڵام پێش نوسینی رۆمانه‌که لیکۆلێنه‌وه‌ی باشی سه‌باره‌ت به‌و سه‌رده‌مه کردووه و زۆری له‌سه‌ر خوێندۆته‌وه به‌جۆرێک رۆمانه‌که‌ی پیاو ده‌خاته که‌ش و هه‌وای ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه و ته‌نانه‌ت میسرناسه‌کانیش پێی سه‌رسام بوون. ده‌ڵێن والتاری گه‌رچی زۆر وڵات گه‌راوه به‌ڵام بۆ نووسینی رۆمانه‌کی سه‌ردانی میسری نه‌کردووه و ویستوویه‌تی هه‌ر پشت به خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه و زانیاری خۆی ببه‌ستێ. وه‌ک هه‌موو رۆمانێکی مێژوویی ، به‌رهه‌مه‌که‌ی والتاریش باس له که‌ش و هه‌وای سه‌رده‌می ئه‌خناتوون ه‌کات به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت که “سینۆهه‌ی میسری” رۆمانه نه‌ک کتێبێکی مێژوویی یا ده‌قێکی کۆن.
واڵتاری پێشتریش شانۆنامه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌خناتوون نوسیبوو. دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند رۆمانیکی مێژوویی تری نووسی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر به‌لای نووسه‌ره‌وه گرنگ بوو له‌م رۆمانه‌یدا خسته‌نه‌رووی فه‌لسه‌فه و دیدی خۆی بووی سه‌باره‌ت به مرۆڤ و ژیان له دووتوێ سه‌رده‌مێکی مێژوویی زۆر کۆندا. والتاری له ساڵانی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا ئه‌م رۆمانه‌ی نووسیوه که جارێکی تریش بۆ مرۆڤایه‌تی نیشاندا مرۆڤ هه‌ر درنده‌که‌ی جارانه و جه‌نگ و کوشتار و زوڵم پێده‌چێ تا ئه‌به‌د دامه‌نگیری مرۆڤایه‌تی بن. ئه‌م ره‌شبینییه له سه‌رده‌م و پاش جه‌نگی دووه‌مدا زۆر باو بوو و په‌یامی والتاریش له دووتوێی ئه‌م رۆمانه‌دا بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و راستییه تاڵه‌ی مرۆڤایه‌تی بوو. هه‌رئه‌و بۆچوونه فه‌لسه‌فییه‌ش بوو بوو که ئه‌م کتێبه‌ی کرد به پڕفرۆش‌ترین کتیب له ساڵی 1949 دا و ساڵانی دواتریشدا.
فلیمی کابرای میسری:
ساڵی 1954 کۆمپانیای فۆکسی سه‌ده‌ی بیسته‌م 20th Century Fox له‌سه‌ربنچینه‌ی رۆمانی سینۆهه‌ی میسری فلێمێکی به‌رهه‌م هێنا له ده‌رهێنانی مایکڵ کورتیز و نواندنی ئیدمۆند پوردۆن (سینۆهه)، جین سیمۆنس(مێریت)، ڤیکتۆر ماتۆر(هۆرمهێب)، مایکڵ ویلدینگ(ئه‌خناتون)، پیته‌ر ئوستینۆڤ(کاپتا) و هتد. چیرۆکی فلیمه‌که له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که سینۆهه پیره‌مێردێکه له که‌ناره‌کانی ده‌ریای سوور نه‌فییه و به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی ده‌نووسێته‌وه. ئه‌و هه‌میشه ته‌نیا بووه به‌ڵام هه‌ست ده‌کات ژیانیکی درێژ و پڕ ژیاوه. سینۆهه به مناڵی له‌به‌مێکدا له نیلدا به‌ره‌ڵا ده‌کریت و کابرایه‌می پزیشک ده‌یدۆزێته‌وه و به‌خێوی ده‌کات، که گه‌وره‌ش ده‌بێ حه‌ز ده‌کا وه‌ک زرباوکه‌که‌ی خزمه‌تی هه‌ژاران بکات و له‌م کاره‌شدا کاپتای خزمه‌تکاری و ژنێک به‌ناوی مێریت هاوکاریی ده‌که‌ن و سه‌رنجام ده‌بێ به پزیشکی ده‌ربار.
میکا واڵتاری:
میکا والتاری (1991908 – 2681979) له شاری هێلسنکی له‌دایک بووه و له‌سه‌رده‌می منالیی ئه‌ودا فنله‌ندا دووچاری شه‌ڕی ناوخۆبووه. والتاری له‌به‌ر دڵی دایکی ده‌چێته زانکۆی هێلسنکی بۆ خوێندنی خوداناسی به‌ڵام دواتر وازی لێ دێنێ و رووده‌کاته خوێندنی فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بیات و له‌سالی 1929 دا بروانامه وه‌رده‌گرێ. والتاری هه‌رله‌کاتی خوێندندا خه‌ریکی نووسین بووه و یه‌که‌م کتێبی له 1925 دا چاپ کردووه. دواتر ده‌چێته پاریس و له‌وێ یه‌که‌م رۆمانی به‌ناوبانگی ده‌نووسێ به‌ناوی “وه‌همی مه‌زن” که چیرۆکێکه سه‌باره‌ت به ژیانی بۆهیمی و پاڵه‌وانه‌که‌ی که‌سێکی فنلانداییه له پاریسی سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا. له‌ساڵه‌کامی پێش جه‌نگی دووه‌مدا والتاری وه‌ک رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گر شتی نووسیوه‌و و گه‌شتی زۆری به ئه‌وروپادا کردووه. له‌ساڵه‌کانی جه‌نگدا له راگه‌یاندنی حکومه‌ت کاری کردووه و له‌هه‌مان کاتدا خه‌ریکی نووسینی رۆمانه‌کانی بووه. له ساڵی 1945 دا “سینۆهه‌ی میسری” نووسیوه که به‌ناوبانگترین رۆمانی بووه. پاش ئه‌وه حه‌وت رۆمانی مێژوویی تری نووسیوه که به‌نێوترینیان بریتییه له “فریشته ره‌شه‌که” که باس له سه‌رده‌می رووخانی قوسته‌نتینیه ده‌کات له ساڵی 1453 دا. والتاری فلیمنامه و کارتۆن و چیرۆکی درێژیشی هه‌بووه. والتاری له ساڵی 1957 دا بووه به‌ئه‌ندامی ئه‌کادیمیای فنله‌ندایی و له‌ساڵی 1970شدا بروانامه‌ی دوکتۆرای فه‌خریی له زانکۆی تورک‌و پێ دراوه.
والتاری که ناسراوترین نووسه‌ری فنله‌نداییه له ده‌ره‌وه، پڕ به‌رهه‌مترین نووسه‌ری فنله‌نداییش بووه که 29 رۆمان و 15 چیرۆکی درێژ و شه‌ش کۆمه‌ڵه چیرۆک و دیوانه شیعر و 26 شانۆنامه و سه‌دان وتاری تری نووسیوه. هه‌ندێ له‌و رۆمانانه‌ی که ته‌رجه‌مه‌ی ئینگلیزی کراون ئه‌مانه‌ن: نامۆیه‌ک هاته کیڵگه‌وه، سینۆهه‌ی میسری، سه‌رکه‌شی، فریشته‌ره‌شه‌که، نهێنیی شانشینه‌که، دره‌ختی خه‌ونه‌کان.
October 2008
*****
بۆ ئه‌م نووسینه سوود له ئینسکلۆپیدیای به‌ریتانیایی و ویکه‌پیدیا و ئه‌مه‌زۆن و چه‌ند سایتێکی تر وه‌رگیراوه