عه‌ترى ياد
بۆ هاوڕيێانى ئه‌وسام
شنه‌ى خه‌یاڵ
به کۆڵانی یاده‌كانى مناڵیما سه‌رگه‌ردانه
به ده‌ستێکی زه‌میله‌یه‌كی به‌تاڵ و
به ده‌ستێکی تینی ئه‌ژنۆی راده‌ژه‌نێ
به‌ڵکو چه‌ند دانه قریوه و
زه‌رده خه‌نه و
په‌ڕه‌ی گوڵ و
هه‌ناسه‌ی گه‌رم
که ئه‌وساکه وه‌کوو کانی لێم ده‌ڕژان
له باگیری سووچه‌کانا کۆکاته‌وه !
*
شنه‌ى خه‌یاڵ
به بن سێبه‌ری چناری حه‌زه‌کانی رابوردووما
به‌گوێ جۆگه‌ی گوڕى له‌بن نه‌هاتووما
هه‌نگاو ئه‌نێ به‌ئه‌سپایی
به‌سه‌رسه‌وزه‌گیای به‌هاری له‌ده‌ستچووما
به پشووی ته‌نگ، به ته‌نیایی!
*
چاوئه‌گێڕێ بۆ ته‌ڕایی هه‌رێزی هار
بۆنى پونگه‌ی که‌ناری ئاو
ئارايشى ره‌نگی گوڵزار
به‌ڵکو تیشکێ له‌دڵۆپێکی سه‌رگیاوه
بازدا بۆ ناو دڵی به‌سراو
عه‌ترێكى سرك خاوکاته‌وه هه‌ناسه‌ی سوار
به‌ڵکو شه‌به‌نگی گوڵشه‌نێ
ته‌نگ هه‌ڵچنێ به ته‌می چاو!
*
شنه‌ى خه‌یاڵ
چاوئه‌گێڕێ به‌لاپه‌ڕه‌ی یاده‌کانی رابوردووما
به‌ناو دێڕی نامه‌ی هاتوو و رۆیشتووما
تا چه‌ند گوێلێک نیازی پاک
چه‌ند مشت سه‌فای دۆستی بێباک
له ده‌ریای پڕ سه‌فاى زووما
بۆ تاسووقی کوێره‌کانیی دڵی ماندوو هه‌ڵبهێنجێ!
*
هه‌نگاوئه‌نێم به پشووی ته‌نگ
قورس و سامناک
وه‌ک گۆمی مه‌نگ
به‌سه‌ر قیری هه‌ڵقرچاوی به‌رهه‌تاوا
به‌ناو ئاپۆره‌ی پڕ سیمای بزڕکاوا
به‌ڵام لای من سه‌وزه‌گیایه‌و سه‌یرانی ره‌نگ
شایی بۆنه و كۆڕى سه‌فاى دۆسته و ئاهه‌نگ
هه‌نگاو ئه‌نێم وه‌ک گۆمی مه‌نگ
قورس و بێده‌نگ
****
به‌هارى 2009