په‌پووله‌یه‌ک
باڵی له‌ژێر پۆستاڵی زوڵما هه‌ڵوه‌ری
دڵی له‌ناو کووره‌ی رقا
له‌شیش درا.
هه‌ست وسۆزی
به‌شاڵاوی ئۆردووی گومان
ئه‌نفال کرا.
خه‌ونه‌کانی ناو قه‌فه‌سی هه‌ڤده ساڵه‌ی
واخ به بلۆک،
ئۆف به له‌قه،
بمرم! به‌به‌رد
چه‌ند شێرانه، بێباکانه
پێما‌ڵ كرا!
****
ئه‌ی قوربانيى هه‌زارداوى تازه‌و ره‌سه‌ن!
ئه‌و دڵانه‌ی
لێزمه‌ی قینیان به‌سه‌ر عه‌شقی تۆدا باران
کامیان به‌دوور له غایه‌له‌ی عه‌شق و تاسه‌ن؟
ئه‌و مێشکانه‌ی
فتوای خوێنی تۆیان نه‌ڕان
که‌ی له مێشکی پڕ خه يالَت رووناکترن!
ئه‌و ده‌ستانه‌ش چنگیان گیرکرد له جه‌سته‌ی تۆ
کامیان له ده‌ستی بێوه‌ی و بێنازکه‌وتووی تۆ پاکترن؟
***
ئه‌ی په‌پووله‌ی له خه‌م ره‌خسیو
که به‌هارت له نه‌ورۆزا زستان کرا
گیانت له لوتکه‌ی شادیا له‌دار درا،
تۆ داسه‌کنای
خه‌مت نه‌ما، ژانت نه‌ما
تاسه و له‌رزی ژوانت نه‌ما.
به‌ڵام گیانت، مه‌رگ و ژانت
وه‌ک په‌ڵه هه‌ور
به ئاسمانی ئه‌م وڵاتا ده‌شتاو‌ده‌شت و چیا چیا،
له‌گه‌ڵ (دوعا)ی فه‌ڕ و پیتا
شه‌ما‌ڵ ده‌يبات و ده‌يهێنێ.
بارانی خه‌م، بارانی سۆز
به‌سه‌ر خاکا ئه‌بارێنێ.
تۆوی هیوا
به‌سه‌ر کێڵگه‌ی ناكاميدا ئه‌وه‌شێنێ .
****
من دڵنیام
ئه‌و بیر و دڵ و ده‌ستانه‌ی
په‌ڕه‌ی باڵی تۆیان وه‌ران
ئه‌گه‌ر ساتێ له کونجی سۆز و عیرفانا
له کتێبی دڵ بڕوانن
په‌شیمانن،
کرمی تاوان هه‌ڵئه‌هێنن
له‌وه‌ی به‌سه‌ر خۆیان هێنا!
له‌وه‌ی به‌سه‌ر تۆیان هێنا،
ئه‌ی په‌پووله‌ى كوشته‌ى هيوا!
30-04-2007
*****