سروودی رووخان
هه‌نگاوم نا
به‌ناو ته‌ما
به‌به‌رده‌ڵان و گوێ چه‌ما
چاوم كرده چراو تیشكی
پربه تووله‌رێی شه‌وه‌زه‌نگ باڵی كێشا
دڵم كرده به‌له‌مێك و
به‌ناو ده‌ریای شێتا بێده‌نگ وه‌ك مار كشا
باكم نه‌بوو له‌تاریكی
له دووریی رێ
له‌هه‌زاران كۆسپ و چقڵی تیژی به‌رپێ
ساله‌های ساڵ رێگه‌ی سه‌ختم كوتایه‌وه
ئای كه هاواری تاساوو ده‌ردی سه‌ریم
له‌هه‌گبه‌ی ره‌شی یادمدا پێچایه‌وه
له‌پێناوی رۆژانێكدا:
مێژوو پێی ده‌ڵێ داهاتوو
رووخێنه‌ری كۆشكی كۆن وته‌رمی رزیوی رابوردوو
به‌خه‌یاڵی پێكه‌نینێك ناخی دڵم بله‌رزێنێ
ژانی ساڵه‌های كه‌نه‌فتی و دڵشكانی به‌رده‌وامم بره‌وێنێ
هه‌نگاوم نا
هه‌نگاوم نا بۆ داهاتوو
ساڵێك ة دوو ساڵ ، سه‌د ساڵ هه‌زار
تاقه‌تم چوو
ئیستێكم كرد
بۆ رابودوو
كه‌تاو ئه‌و كاته جێی نیگای یه‌كسه‌ریم بوو
ئاورێكی رقم داوه
چی ببینیم
دڵ داخورپا و ده‌ستی یه‌ئس
كه‌وته بینم
ئه‌و رابوردووی له‌به‌رچاوم
رۆژگارێكی لێك جیاوازبوو
فلیمێك بوو،، یه‌ك ره‌نگ و روو
شوێن پێكانم هه‌موودیاربوون
هه‌زاران جار هه‌مان هێڵییان په‌ستابۆوه
هه‌مان رێچكه‌یان جاره‌ها
پێچابۆوه
هه‌نگاوه‌كان بازنه‌یی بوون
به‌ده‌وه‌ری خاڵی رووخاندا سووریا‌ن ده‌خوارد
ئه‌وه‌ی لای من داهاتوو بوو
ته‌نیا خاڵیكی سه‌ربازنه‌ی زه‌مه‌نم بوو
چه‌نده‌ها جار لوولم دابوو به رابوردوو
ده‌ریای فرمێسك به‌له‌می دڵی له‌رزانم
هه‌وری ره‌شی بێچاره‌یی
رووناكی چاوی خنكانم
تینی ئه‌ژنۆم شكاو ده‌ستم
كرده دارعاسای رووخانم
بریارم دا:
كات له‌لای من بێئاراسته‌و ریگا بازنه‌ی داخراوه
جووڵان گیژه‌نه‌و سه‌ركه‌وتن
بلقی ئاوی دامركاوه
پاڵم داوه
به‌خاڵێكی وه‌ستاوه‌وه
ده‌فته‌ری یادم ده‌رهێنا
په‌ره‌كانیم هه‌موودراند
پاكی یاده‌كانم سووتاند
كارتۆنیكی گه‌وره‌ی ره‌شم
له‌چه‌قی ریگا هه‌لواسی
رووم كرده خۆم
به‌پیتی گه‌وره لێم نووسی
دوێنێ و ئه‌مرۆ و هه‌زار سبه‌ی-
-رووخان روووخانی په‌ی ده‌رپه‌ی
ئه‌م هۆنراوه‌یه سه‌ره‌تای سالی 1986 نووسراوه
****