ئه‌مرۆ كه‌سوكاری یه‌كیك له‌شه‌هیده‌كانی كیمیابارانی سێوسینان له چاوپیكه‌وتنیكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی من له ژیانمدا یه‌كجار چووم بۆ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته…. ئه‌بێ به‌رپرسان ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاده ریك ده‌خه‌ن له‌خۆیان بپرسن بۆچی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌بووایه له‌هه‌موو كه‌س زیاتر نزیك بوون به‌و رووداوه و تیایدا ژیاون و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی قوربانییان داوه ئه‌وه‌ها بێزارن له یادكردنه‌وه‌ی یه‌كیك له گه‌وره‌ترین رووداوه‌كانی ژیانیان!
تیگه‌یشتن له هه‌ستی ئه‌وژنه كاریكی سه‌خت نیه.. ئه‌و به‌هیچ جۆریك نه ئه‌و رۆژه‌ی بیرچۆته‌وه و نه ده‌تونێت له‌بیری بكات.. ئهوههتاههتایه وه‌ك پارچه‌یه‌ك له په‌یكه‌ری وجودی خۆی ته‌ماشای ئه‌و رۆژه ده‌كات و رۆژانه یادی ده‌كاته‌وه شانازی به قوربانییه‌كانی كه‌سوكارییه‌وه ده‌كات. به‌ڵام ئه‌و به‌هیچ جۆریك رازی نیه چه‌ند (غه‌ریبه‌یه‌ك) كه هه‌ندیكیان به‌راستی نامۆن به‌و رۆژانه و و ته‌قدیریشی ناكه‌ن، هه‌ندیكیشیان كوری ئه‌و رۆژانه‌ن به‌ڵام نامۆكهوتوون به ههستو سۆزی قوربانیانی رووداوه‌كه، بێنه سه‌ر سه‌كۆ و قسه بۆ ئه‌م بكه‌ن و لاف و گه‌زاف لیبده‌ن. ره‌نگه
ناخۆشترین كاتی بیرهینانه‌وه‌ی ساته كۆنه‌كانی ژیانی تۆ ئه‌و كاته بێت كه كه‌سیكی تر به بێ گویدانه هه‌ستونه‌ستی تۆ یادی بكاته‌وه و خۆی پیوه بابدات….
له یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی وا مه‌زندا پیوسته (ئه‌كته‌ره‌كانی) ئه‌و كاره‌ساته قسه بكه‌ن و بیره‌وه‌ری خۆیان بگێرنه‌وه و خه‌لكی تر گوێ بكرن چونكه هه‌موو قسه‌یه‌كی ئه‌وان له قووڵایی دله‌وه ئاوێته به گه‌رمترین هه‌ست و سۆز دێته ده‌ره‌وه
نه‌ك به‌رپرس و كه‌سانی نامۆ به‌و رووداوه بچنه سه‌ر سه‌كۆ و په‌خشانی سیاسی بخویننه‌وه و قسه‌ی بێ‌گیان و بێسۆز دووباره‌بكه‌نه‌وه.هه‌ندێك له‌مانه كه باسی كیمیابارانی سیوسینان یا هه‌ر كاره‌ساتێكی تر ده‌كه‌ن و خۆیانی پیوه باده‌ده‌ن ره‌نگه ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌تیان به‌خۆیان نه‌دابێت ئه‌و كه‌سانه ببین و به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه كه ئازاریان چه‌شتووه، هه‌تیو كه‌وتوون، كه‌سوكاریان شه‌هید بوون، یان ئه‌وانه‌ی ژیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسییه‌وه و كۆمه‌كی قوربانییه‌كانیان كردووه و دووریان خستوونه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ریان كردن یان به‌ته‌واوی ئاراسته‌ی ژیانیان گۆراوه.ئه‌وان زیاتر حه‌زده‌كه‌ن بچنه سهرگۆرهكان.، تاجه گولینه‌یه‌ك دابنین یان سه‌یری
چه‌ند تابلۆیهكبكهنهوه چونكه ئه‌مانه بێده‌نگن و بێ‌گیان.
وادیاره ئه‌م یادكردنه‌وانه به‌لای لایه‌نی ریكخهرهوه ته‌نیا تۆماركردنی چالاكییه‌ك و لهكۆڵكردنهوهیهك بێت نه‌ك نیشاندانی دلسۆزی بۆ مسهلهكه و ئه‌وانه‌ی تیدا زیانمه‌ند بوون یان كاریگه‌رییه‌كیان هه‌بوو له كه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیدا.
******