چارەسەرەکانی حکومەتی هەرێم بۆ قەیرانی دارایی ئەم حیکایەتە بیرپیاو دەخاتەوە. دەگێڕنەوە ئاغای گوندێک ئەوەندە باغ و عەیش و نۆشی دەبێت ئاو بەشی ناکات. پیاوەکانی بانگ دەکات و پێیان دەلێت بچنە سەرچاوەی کانیەکە و بیکەن بە دەبەشەوە. نـۆ بەشی داشکێنن بۆ من و بەشەکەی تری با بچێت بۆ ئاوایی. پاش ماوەیەک خەڵکی گوند بێئاوی پەرێشانیان دەکات و هاواریان لێ هەلدەستێت و دادیان دەبەنە لای ئاغا. ئاغا ش دەڵێ بەسەر چاو بۆتان چارە دەکەم. دیسان پیاوەکانی بانگ دەکات و دەلێََ بچن ئەم کێشەی بێئاوییەی ئاوایی چارە بکەن. دەلێن قوربان چۆن؟ دەسکاری سەرچاوەکە بکەین؟ دەڵێ چی دەکەن بیکەن بەڵام دەسکاری نۆ بەشەکەی من مەکەن ، بزانن ئەوبەشەی خۆیان لەکوێ بەفیرۆ دەچێت رێکی خەنەوە بەڵکوو بێدەنگ بن
!!!!