The irony is that when Saddam was toppled and then captured, millions of Iraqis celebrated yet while Saddam has been in jail, many more millions have being suffering and paying the price for the fall of the dictator. But revolutions and forceful regime changes are usually devastating. So the issue here must not be the rightness and wrongness of what has become part of the past. The suffering cannot go on like hat. No effort must be spared in trying to find a solution. The Iraq report will not provide a magic solution; the solution, anyway, is very difficult. If coalition troops withdraw rapidly a civil war will be very likely. The Iraqi government is helpless and its forces will disintegrate the day after the withdrawal. In the current situation, stability in Iraq does not serve the interests of Syria and Iran and their seriousness and sincerity will be questionable in any talks especially with the Iraqis. The findings of report are therefore understandable. The solutions comes gradually with continued presence of the coalition forces until it is safer, strengthening and monitoring the Iraqi government(corruption) and its forces(infiltration, partisan loyalty), and serious and sincere involvement of the neighbours including Jordan and Saudi Arabia as they have their own allies on the ground.
خوێنده‌وه‌یه‌کی تری راپۆرته‌که‌ی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی عێراق
ئه‌توانین کلیلی تێگه‌یشتن له راپۆته‌که‌ی به‌یکه‌ر هامیلتۆن له‌یه‌که‌م رسته‌ی کورته‌ی راپۆرته‌که‌دا بخوێنینه‌وه که ده‌ڵێ ” بارودۆخ له عێراق دژوار و روو له خراپییه. هیچ رێگه‌یه‌ک نیه زه‌مانه‌تی سه‌رکه‌وتن بکات، به‌ڵام ئه‌کرێ تاراده‌یک به‌رچاوڕوونتر بکرێته‌وه.” 0(ل5) له شوێنێکی تردا ئه‌مه‌ی زیاتر روون کردۆته‌وه کاتێ باس له زیادبوونی ژماره‌ی هێرشه‌کان ده‌کات بۆ سه‌ر هێزه‌کانی سوپا‌و ئاسایشی عێراق و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و ده‌ڵێ له کاتێکدا له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا تێکرا رۆژانه 102 هێرش هه‌بوو له کۆتایی ساڵدا گه‌شتۆته 180 هێرش و ته‌نیا له‌مانگی تشرینی یه‌که‌مدا 102 سه‌ربازی ئه‌مریکایی کوژراون.
له کاتێکدا که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عیراق گیرۆده بوون و نازانن و ناتوانن چۆن بارودۆخه‌که به‌ره‌و سه‌قامگیری و هێمنی به‌رن، خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکاش ئێستا له هه‌مووکاتێک زیاتر دابه‌شبوون و داوای ده‌ربازبوونی سه‌ربازه‌کانیان ده‌که‌ن له‌م گێژه‌نه. حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ناچاره بۆ چاره‌سه‌ر بگه‌رێَ چ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و چ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی پارتی کۆماری که ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه له‌خه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا بێ. دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی لێکۆلێنه‌وه‌ی عیراق و ئه‌م راپۆرته‌شی یه‌کێکن له‌وهه‌وڵانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ په‌یداکردنی باشترین چاره‌سه‌ر (بێگومان به مه‌حه‌کی ئه‌مه‌ریکا نه‌ک که‌سی تر). له‌به‌رئه‌وه پێویسته راپۆرته‌که له‌م روانگه‌یه‌وه سه‌یر بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانین باشتر لێی تێ بگه‌ین و خۆمانی بۆ ئاماده‌بکه‌ین.
ئه‌گه‌ر به‌وردی له راپۆته‌که بروانین زۆر شت به ئاشکرایی خۆیان ده‌نوێنن. جارێ ئه‌بێ ئه‌وه بزانین له راپۆرتی ئاوه‌ها به‌ناوبانگ و چاوه‌روانکراوو ره‌سمی و فره‌نه‌ته‌وه‌ییدا (له‌و رووه‌وه که هیچ نه‌بێ به‌ریتانیاش وه‌ک ئه‌مه‌ریکا به‌لایه‌وه مه‌به‌سته)، هه‌موو شتێک به حساب ده‌نووسرێ و هیچ وشه‌و رسته‌یه‌ک خۆبه‌سه‌ری نیه. دڵنیام ئه‌م ده‌قه ده‌یان جار ره‌شنووس کراوه و له هه‌ڵبژاردنی وشه‌و رسته‌کانی دوا پاکنووسدا نووسه‌ر چاوێکی وریای له هه‌موو ئه‌و هێزانه بووه که په‌یوه‌ندییان به بارودۆخی عێراقه‌وه هه‌یه و به‌پێی بۆچوونی ئه‌مه‌ریکا پارسه‌نگی بۆ داناون و حسابی بۆ ئه‌گه‌ری کاردانه‌وه‌یان کردووه.
له راپۆرته‌که‌دا(بێجگه له پاشکۆکانی) 81 جار ناوی سوننه هاتووه، 53 جار ناوی شیعه هاتووه، 49 جار ناوی کورد (کورد، کوردی، کوردستان) هاتووه، و 7جاریش ناوی تورکمان هاتووه. هه‌روه‌ها 6 جار ناوی بارزانی و 6 جاریش ناوی تاڵه‌بانی هاتووه. به نیسبه‌ت ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه، 76 جاریش ناوی ئێران و هاتووه، 72 جار ناوی عه‌ره‌ب هاتووه( که سی جاری سوننه‌ی عه‌ره‌به)، 51 جار ناوی سوریا هاتووه، 14 جار ناوی میسر هاتووه، 12 جار ناوی ئه‌رده‌ن، 10 جار ناوی عه‌ره‌بستانی سعوودی، 4 جاریش ناوی کوه‌یت.
به بۆچوونی من ئه‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه نیشانده‌رێکی خێرای پارسه‌نگی ئه‌و هێزانه‌ن که به‌لای ئه‌مه‌ریکاوه ده‌وریان هه‌یه یا ده‌توانن ده‌ورببینن له تێکدان یا سه‌قامگیرکردنی عێراقدا. ئه‌وه‌ی شایانی باسه و باشه له‌م اپۆرته‌دا نووسه‌ره‌کان سڵیان له‌به‌کارهێنانی وشه‌ی کوردستان نه‌کردۆته‌وه و 9 جار ئه‌و وشه‌یه‌یان به‌کارهێناوه وه‌ک (هه‌رێمی ئۆتۆنۆمیی کوردستان)، (کوردستانی عێراق) و یا (کوردستان) به ته‌نیا.
ئه‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه بێجگه له‌وه‌ی باسمان کرد، شتێکی تریش ده‌خه‌نه روو ئه‌ویش ژماره‌ی بێشوماری ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌یه که له هاوکێشه‌ی سه‌قامگیری عێراقدا هه‌ن و هه‌ریه‌که نرخێکی دیاریکراوی هه‌یه لای ئه‌مه‌ریکا( سوونه، شیعه، کورد، ئێران، سوریا، تورکیا، سعود، ئه‌رده‌ن…هتد.). هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو فاکته‌ره گۆڕاوه ته‌نانه‌ت له هاوکێشه‌ی ماتماتیکیشدا، سه‌ر ئێشه‌یه‌کی زۆری له‌دوایه و شیکردنه‌وه‌ی ئاسان نیه نه‌خوازه‌لڵا له هاوکێشه‌یه‌کی سیاسی ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تیی ئاڵۆزی وه‌ک بارودۆخی عێراقدا، خاک به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی گیرۆده‌ی کردوه!
له‌راستیشدا نووسه‌ره‌کانی راپۆرته‌که دانیان به‌و ئاڵۆزییه‌دا ناوه و وه‌ک له‌سه‌ره‌تادا وتوویانه هیچ رێگه‌یه‌ک شک نابه‌ن بۆ ده‌رباز بوون. ئه‌و هه‌موو پێشنیاره‌ش که خستوویانه‌ته روو(78 پێشنیار که زۆریان ئاڵۆز و یه‌کانگیرن) به‌ڵگه‌ی ئه‌و به‌رچاو تاریکییه‌ن که به‌ته‌مان له‌م یه‌ک دوو ساڵه‌ی داهاتوودا روونی بکه‌نه‌وه. به قسه‌ی نووسه‌ره‌کان کورته‌ی پێشنیاره‌کانی رایۆرته‌که ئه‌م دوانه‌ن: یه‌که‌م به‌گورخستنی هه‌ولی سیاسی و دیپلۆماسی له عێراق و ناوچه‌که‌دا، دووه‌میش گۆرینی رۆڵی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له کاری سه‌ربازییه‌وه بۆ کاری راهێنان و راوێژکاری و کشانه‌وه‌ی ئابڕومه‌ندانه.
هه‌رکام له دوو پێشنیاره بگرین که پوخته‌ی هه‌موو پێشنیاره‌کانن، کورد واته‌نی هه‌ر ئه‌بێ بڵێین به‌ده‌م خۆشه. هه‌وڵی سیاسی و دیپلۆماسی له‌ناوه‌وه‌و له ناوچه‌که سێی ساڵه به‌رده‌وامه و تا ئێستا له حکومه‌تَێکی له‌ڕو لاواز به‌ولاوه (وه‌ک هه‌ندێ قۆشمه ده‌ڵێن که له پایته‌خت قاچاخه) هیچی تری لێ نه‌که‌وتۆته‌وه. چ موعجیزه‌یه‌ک به‌رێوه‌یه تا وامان لی بکات باوه‌ر بێنین هه‌وڵه‌کانی له‌مه‌و دوا ئه‌گه‌نه ئه‌نجام؟ گۆِرینی رۆڵی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش کاتێک ده‌بێ که پێشنیاری یه‌که‌م ئه‌نجامێکی بووبێ و بارودۆخ هه‌ندێ هێور بووبێته‌وه. ئه‌مه‌ریکا مه‌به‌ستیه‌تی هێزه‌کانی له ناوچه‌ی شه‌ڕ و رووبه‌رووبوونه‌وه که‌م بکاته‌وه به‌ڵام ئه‌زانێ هه‌ر که‌مکردنه‌وه‌یه‌ک ره‌نگه ببێته هۆی سه‌رکه‌وتنی هێزه توندره‌وه‌کان و که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ته‌ڵاتی حکوومه‌ت.
که‌واته چاری ئه‌مه‌ریکا چیه؟ ئه‌و چی تر ناتوانی ته‌حه‌مه‌ولی ئه‌و کوشتاره بکات که له‌سه‌ربازه‌کانی ده‌کرێ. ناشیه‌وێ کوتوپڕ عێراق به‌جێ بهیڵێ هه‌م له‌به‌ر شانوشه‌وکه‌تی و هه‌میش له‌ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق و دروستبوونی قه‌یرانێکی تر که ئه‌مه‌ریکا دیسان ناچار ده‌بێ بگه‌رێته‌وه سه‌ری. ئه‌وانه‌ی که دڵیان به پشتگیریی ئه‌مه‌ریکا بۆ کورد خۆشه، با له خۆیان بپرسن ئایا ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه تورک و عه‌ره‌ب و فارس له‌خۆی بره‌نجێنێ له‌به‌ر پێنج ملیۆن کورد ناو دڕک؟ خۆ ئه‌گه‌ر له داهاتوویه‌کی زۆر دووردا بارودۆخ به جۆرێک بگۆرێ ئه‌م شته مومکین بێ ئه‌وا ئێستا له‌وباوه‌ره‌دام هیچ ئه‌گه‌رێکی نیه.
باشترین دۆسته‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که‌دا سعوود و ئه‌رده‌ن و میسر و تورکیان. هیچکام له‌م دۆستانه‌ش دلخۆش نین به بالاده‌ستیی شیعه و کورد له عێراقدا. ئه‌مه‌ریکا سڵ له‌وه‌ناکاته‌وه ئه‌گه‌ر ناچار بوو دیموکراسیه‌تی عێراق بکات به قوربانی چاوی ئه‌و دۆستانه‌ی بێگومان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه له‌به‌ره‌ژه‌وه‌ندی خودی ئه‌مه‌ریکادایه. که‌واته پێشنیاره‌کانی ئه‌م راپۆرته به نیسبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریکاوه مه‌نتیقین.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به دێڕێَک باسی ئه‌م راپۆرته بکه‌ین ره‌نگه بێ ئینسافی نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین “پوخته‌ی ئامانجی ئه‌م راپۆرته که‌مکردنه‌وه‌ی گوشاری سه‌ربازییه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکاو چاره‌سه‌ریش له رازیکردنی سوننه‌کاندا ده‌بینێ”. رازیکردنی سوننه‌کان بێگومان رازیکردنی وڵاته سوننه‌کانی دراوسیشه. پێشنیاره‌کان زۆر و ئاڵۆزن، به‌شێکیان سه‌باره‌ت به گفتوگۆ و هاریکاریی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه بۆ یارمه‌تیدانی عێراق و به‌شیکی تریشیان گفتوگۆ و ئاشته‌وایی ناوخۆیه به‌مه‌به‌ستی رێکه‌وتن و کۆک بوونی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق.
کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی عێراق به‌پێی ئه‌م راپۆرته ئه‌مانه‌ن که گوایه وه‌ک راپۆرته‌که ده‌ڵێ( دیاره له‌خۆشیه‌وه ناڵێ) هاوده‌نگیی و رێکه‌وتنی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رباره‌یان هه‌یه: ئاشته‌وایی ناوخۆی پێکهاته‌کانی عێراق و پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستوور، ریشه‌کێشکردنی به‌عس، به‌شکردنی داهاته‌کانی نه‌وت، هه‌لبژاردنی کاتی، داهاتووی که‌رکوک، ئاسایش(به‌غداد به‌تایبه‌تی) وه حوکمڕانی(ل 16). ئه‌و پێشنیارانه‌ش که جێگه‌ی سه‌رنجن و ره‌نگه راسته‌وخۆ کار له کورد بکه‌ن و بۆ چاره‌ی هه‌ندیک له‌م کێشانه دارێژراون (پێشنیاره‌کانی 26-30).
سه‌باره‌ت به پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستوور، پێشنیاری 26 ده‌ڵێ ” پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستوور شتێکی پیویسته بۆ ئاشته‌وایی ناوخۆ و و ده‌بێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی فه‌وریه‌ت به‌دواداچوونی بۆبکرێ”(ل 18). ئه‌م پێداچوونه‌یه‌ش ئه‌بێ بۆ (نه‌رمکردنی) ئه‌و کێشانه‌ی سه‌ره‌وه بێ به سوودی سوننه به‌تایبه‌تی مه‌سه‌لی فیدراڵی چونکه وه‌ک راپۆرته‌که ده‌لێ مه‌سه‌له‌ی فیدرالێیه‌ت لای کورد‌و شیعه مه‌به‌سته به‌ڵام بۆ سوننه‌کان شتێکی “قێزه‌ونه”.
پێشنیاری 27 ده‌رباره‌ی ریشه‌کێشکردنی به‌عس ده‌ڵێ” ئاشته‌وایی سیاسی وا پێویست ده‌کا به‌عسییه‌کان و عه‌ره‌به نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ره‌کان ئاوێته‌ی ژیانی میللی ببنه‌وه بێجگه له که‌سایه‌تییه کلیلییه‌کانی رژێمی سه‌ددام….” هه‌روه ده‌لێ که وڵاته یه‌کگرتووه‌کان پێویسته هانی ئه‌م کاره بدات.
پێشنیاری 28 سه‌باره‌ت به نه‌وت زۆر قه‌ومییانه‌یه و ئه‌ڵێ له‌خۆیان وه‌رگیراوه “… پێویسته داهاتی نه‌وت لای حکومه‌تی مه‌رکه‌زی کۆبێته‌وه و به پێی دانیشتوان به‌ش بکرێ. هه‌ر شێوازێک که ده‌سه‌ڵات بدات به هه‌رێمه‌کان بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتی کێڵگه نه‌وته‌کانی داهاتوو، یاخود کۆنترۆڵکردنی کێڵگه نه‌وته‌کان، ئه‌و شێوازه له‌گه‌ڵ ئاشته‌وایی وڵات‌دا ناگونجێ”(ل 54). ئه‌وه‌ش بزانین که به پێی ده‌ستووری ئێستا هه‌رێمه‌کان به‌شیان له داهاتی نه‌وت ده‌بێ و بۆشیان هه‌یه کۆنترۆڵی ئه‌و بیره‌نه‌وتانه بکه‌ن که له داهاتوودا له هه‌رێمه‌که‌یاندا ده‌دۆزرێته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م په‌یره‌وی کردنی ده‌ستووره، نووسه‌ره‌کان هێرشێکی باشیان کردۆته سه‌ر کورد که هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی داوه” پێشه‌وا کورده‌کان به‌راستی په‌لامارده‌رانه کاریان کردووه له جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر کۆنتۆڵکردنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی سه‌رچاوه‌نه‌وتییه‌کانیان و ئیمزاکردن و جێبه‌جێکردنی مامه‌ڵه‌ی وه‌به‌رهێنان له باکووری عێراق له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانیه‌کاندا” (ل22). لێره‌دا راپۆرتنووسه‌کان ئه‌وه‌نده تووڕه بوون ناوی کوردستانیان نه‌هێناوه. که‌واته یه‌کێک له ده‌سکارییه‌کانی ده‌ستوور به پێشنیاری ئه‌م راپۆرته ئه‌بێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بێ.
به‌راستی بڵێی ئه‌مه هه‌ر داخوازی سوننه‌کان بێ یان ئه‌مه‌ریکا خۆشی وا حه‌ز بکات؟ نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ که هه‌رچه‌نده حسابێکی باش بۆ سوننه‌کانی عێراق کراوه، به‌ڵام ره‌نگه هه‌ندێ پێشنیار به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ که‌رکوک، ئه‌مریکا به پێی به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی خۆی و له‌به‌ر دڵی هه‌ندێ له دراوسێکان خزاندبێتیه نا راپۆرته‌که‌وه.
پێشنیاری 29 ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی کاتییه که پێویسته بکرێت وه‌ک له‌ده‌ستووی ئێستادا هاتووه به‌ڵام وه‌ک راپۆرتنووسه‌کان لایان وایه ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا نوێنه‌ری هه‌موو عێراقییه‌کان نیه بۆیه ئه‌بێ په‌له بکرێ له ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه.
پێشنیاری 30 ده‌رباره‌ی که‌رکوک ره‌نگه وه‌ک هی له‌مه‌ڕ نه‌وته‌که ره‌ق بێ بۆ کورد. “له‌به‌ر ئه‌و دۆخه زۆر مه‌ترسیداره‌ی له که‌رکووک هه‌یه، کار سه‌پاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی پێویسته بۆئه‌وه‌ی رێ له توندوتیژی کۆمه‌ڵگایی بگیرێ. تێکه‌ڵه‌یی که‌رکوک به دانیشتوانی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان ره‌نگه بتوانێ بیکات به به‌رمیلێک باروود. ریفراندۆم له‌سه‌ر داهاتووی که‌رکوک (وه‌ک له ده‌ستووری عێراقدا داوکراوه پێش کۆتایی 2007 بکرێ) ته‌قینه‌وه دروست ده‌کات و پێویسته دوابخرێ. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویسته بخریته ناو به‌رنامه‌ی ده‌سته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتگیری عێراق وه‌ک به شێک له شاڵاوی نوێی دیپلۆماسی” (ل45).
زۆربه‌ی پێشنیاره‌کانی تر باس له به‌گوڕخستنی کاری دیپلۆماسی ناوخۆ و ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی و رۆڵی ده‌سته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتگیری عێراقه. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌م راپۆرته‌دا ده‌وری سه‌ره‌کی بۆ ئه‌وانه‌یه که له ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی ئێستای عێراق و له‌ده‌ره‌وه‌ی عێر اقن وه‌کو سووچی سه‌ره‌کی قه‌یرانی عێراق ئه‌و لایه‌نانه بێ که له‌حکومه‌تدان. به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و لایه‌نانه‌ی که زیاترین کێشه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریکا دروست کردووه زیاتریان بایه‌خیان پێدراوه ئه‌مه‌ش مه‌نتیقییه چونکه ئه‌مه‌ریکا به شوێن ده‌رمانی ده‌ردی خۆیدا ده‌گه‌ڕێ.
راپۆرته‌که له چه‌ند شوێنێکدا ره‌خنه‌ی له کورد گرتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به بۆچوونی نووسه‌رانی له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کپارچه‌یی عێراق کار ناکه‌ن. بۆ نموونه له‌دوو شوێندا باسی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستانی کردووه به فه‌رمانی بارزانی: “بارزانی فه‌رمانی داگرتنی ئاڵای عێراق و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردی دا له‌و ناوچانه‌دا که به‌ده‌ست کورده‌وه” (ل 18، 19). هه‌ر سه‌باره‌ت به‌مه‌ش به ده‌می جه‌نه‌راڵێکی ئه‌مه‌رکاییه‌وه ده‌ڵێ، که مه‌به‌ستی له بارزانیشه “زۆرێک له سه‌رکرده شوێن دیاره خاوه‌نده‌سه‌لاته عێراقییه‌کان به‌ئاراسته‌ی عێراقێکی یه‌کگرتوو کارناکه‌ن” (ل 19). له شوێنێکی تردا که ره‌خنه له کورد و شیعه ده‌گرێ ده‌ڵێ “پێشه‌وا عێراقییه‌کان عاده‌ته‌ن ئیددیعای ئه‌وه ده‌که‌ن که دابه‌شبوونی عێراقیان ناوێ به‌ڵام ئێمه بۆمان ده‌رکه‌وت هه‌ندێ پێشه‌وای کلیلیی کورد‌و شیعه پابه‌نبوونێکی که‌میان هه‌یه به ئاشته‌وایی وڵاته‌وه” (ل 19). له شوێنێکی تردا وه‌ک نارازی بێ له به‌رفراوانی ده‌سترۆیویی کورد له عێراقدا ده‌ڵێ “له‌کاتێکدا بارزانی هه‌وڵه‌کانی خۆی له کوردستاندا چڕکردۆته‌وه، تاڵه‌بانی ده‌سته‌ڵاتی له به‌غدا مسۆگه‌ر کردووه و چه‌ند وه‌زیرێکی حکوومه‌تی سه‌ر به یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان دڵسۆزی ئه‌ون. تاڵه‌بانی به سه‌ختی پشتگیری له ئۆتۆنۆمی ده‌کات بۆ کوردستان. ئه‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵی داوه ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه بۆ نووسینگه‌ی سه‌رکۆمار ده‌سته‌به‌ر بکا” (ل18).
ئه‌م ره‌خنانه‌ی که له کورد گیراوه به‌لای منه‌وه جێگه‌ی شانازین بۆ کورد و هه‌ندێ نیشانه‌ی کارکردنی کوردن به‌ره‌وه هه‌بوونی دووردید و شوێنده‌ستیکی تایبه‌ت به خود. ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌خنانه زیاتر بوونایه ره‌نگه ئێستا راپۆرته‌که جۆرێکی تر بووایه. بۆ نموونه ئه‌م هه‌لوێسته لاوازه چییه که به‌ده‌م سه‌رکرده‌کانه‌وه ده‌یگێرێته‌وه ” سیاسه‌تکاری کلیلیی کورد پێیان وتین که ئه‌وان پێیان باشه له‌ناو عێراقێکی دیموکراتیی فیدراڵ‌دا بمێننه‌وه چونکه کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ به هاوسێی دوژمنکار ده‌وره دراو ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کورد سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێ” (ل18). بۆچی خۆمان ده‌سته پاچه نیشان بده‌ین؟ که‌وتمان له‌به‌ر دراوسێی دڕ ناتوانین سه‌ربه‌خۆ بین ، ئیتر منه‌تی تێدا نامێنی. بۆ نه‌ڵێین ئێمه له به‌ر ئه‌و میًژووه‌یه هه‌مانه له عێراقدا و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌لانی عێراق ئه‌مانه‌وێ له‌ناو عێراقدا بمێنینه‌وه به‌ڵام به‌مه‌رجێ …….. به‌راستی ئه‌گه‌ر ئه‌وه قه‌ناعه‌تی سه‌رکرده‌ی کوردبێ که له‌به‌ر هاوسێکانی ناتوانێ سه‌ربه‌خۆ بێ، باشتر وایه ئه‌وه ته‌نیا له دڵی خۆیدا بێ نه‌ک جاری بدات به‌گوێی دوژمنه‌کانیدا. ئه‌مه‌ریکا ده‌زانێ که میلله‌ت سه‌ر به‌خۆیی ده‌وێ ، که‌واته ئیتر بۆ سه‌رکرده‌کانی هه‌ڵوێستێکی به‌هێز له‌ورووه‌وه وه‌رناگرن.
ئه‌گه‌ر ئامانجی راپۆرته‌که ده‌ربازکردنی ئه‌مه‌ریکا بێ له زۆنگاوی عێراق و رێگه‌که‌شی رازیکردنی سوننه‌بێ، ئه‌وا ئه‌بێ چاوه‌رێی ئه‌وه بکرێ کورد و شیعه بکه‌ونه ژێر گوشاری ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی دراوسێوه. له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ئه‌رده‌ن و سعوود که‌وتنه خۆیان و له‌سه‌ر وه‌زعی عێراق هاتنه ده‌نگ و که‌وتنه کار. به بۆچوونی من باسکردن له‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته بۆ وایه تازه کۆن بووه و پێویست ناکا خۆمانی پێوه مه‌شغووڵ که‌ین. سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌گه‌ر به‌راستی ئه‌یانه‌وێ رۆلێکی ئیجابی ببینن ئه‌بێ پێشبینی شته‌کان بکه‌ن، ئه‌بێ خۆیان گیڤ بکه‌نه‌وه و ئاماده بن بۆ وه‌ڵام و کار و به‌رپه‌رچ دانه‌وه و له‌روودا راوه‌ستان و رازی نه‌بوون. ئه‌بێ توانای خۆیان به به‌رامبه‌ر نیشان بده‌ن. شایانی باسه له راپۆته‌که‌شدا وه‌سفی بارزانی و تاڵه‌بانی به حه‌ریفی یه‌کتر هاتووه و له‌و باوه‌ره‌دام ئه‌مه‌ریکا لای وایه ده‌توانێ دانه دانه ئه‌م دوو حه‌ریفه به مامه‌ڵه‌ی جیاواز رازی بکات.
کارێکی زۆری ئه‌وێ تا به ئه‌مه‌ریکا و غه‌یری ئه‌مه‌ریکا ئیسپات بکرێ که کورد یه‌ک سه‌رکردایه‌تی هه‌یه و دووردیدێکی(ڤیژن) دیاریکراوی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له عێراق. په‌یامی ئێمه بۆ به‌رامبه‌ره‌کانمان زۆر جار دردۆنگی پێوه دیاربووه بینراوه سه‌رکرده‌یه‌ک له وڵاتێک شتێکی وتووه، یه‌کێکی تر یا هه‌ر خۆی له‌وڵاتێکی تر په‌یامێکی تری داوه به‌ده‌سته‌وه. ئه‌گه‌ر خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانی دووردیدی کورد ئاشکرا بێ و هه‌موو سه‌رکرده‌کان پابه‌ندی بن و له هیچ ئان و زه‌مانێکدا و به‌رامبه‌ر هیچ لایه‌نێک موجامه‌له نه‌که‌ن و خیلافی ئه‌وه قسه نه‌که‌ن، ئه‌وا دڵنیام دوژمنه‌کانیش حسابێکی زیاترمان بۆ ئه‌که‌ن.
به‌نیسبه‌ت ئه‌م خرۆشانه‌شه‌وه که له ناو جه‌ماوه‌ردا فوو ده‌درێ به‌راستی ئه‌بێ بپرسین ئاخۆ سوودی هه‌ی یا هه‌ر به‌فیرۆدانی کات و سامانه؟ خۆنیشاندان و هۆشیارکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له وڵاته دیموکراتییه‌کاندا عاده‌ته‌ن بۆئه‌وه ده‌کرێ که خه‌ڵکی وریا ببنه‌وه و هان بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌دژی به‌رنامه‌یه‌کی حکومه‌ت یا دیارده‌یه‌ک که حکومه‌ت لێ بێ خه‌مه، به‌ده‌نگ بێن به‌مه‌به‌ستی گوشارخستنه سه‌ر حکومه‌ت بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و په‌رله‌مانی وڵاتێک له به‌نامه‌یه‌کی ده‌ره‌کی وڵاتێکی تر نارازی بوون ئه‌وا ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت خۆیه‌تی وه‌ک پاریزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی میلله‌ت و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و میلله‌ته، که توانای خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ پووچکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه. حکومه‌ت له‌م حاڵه‌دا پێویست ناکات هه‌موو توانای خۆی له خرۆشاندنی خه‌ڵکی خۆیدا سه‌رف بکات، خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ نیشانی دنیای بدات خه‌ڵکیش نارازین، ئه‌وا یه‌کجار به‌سه نه‌ک ببێ به خه‌ره‌ک.
له‌راستیدا ئه‌م جۆره خرۆشاندنه باوی وڵاته تۆتالیتاره‌کانه که ئه‌یانه‌وێ ئه‌و مه‌سه‌لانه بکه‌ن به به‌هانه‌یه‌ک بۆ خرۆشاندنی خه‌ڵکی له‌ده‌وی خۆیان و نیشاندانی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له پشتیانه و دڵخۆشکردنی خۆیان به‌و قه‌ره‌باڵغییه. ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش له کوردستاندا به‌داخه‌وه خه‌ڵکێکی زۆری پێوه مه‌شغوڵ ده‌کرێ و پاره‌یه‌کی زۆری تێدا خه‌رج ده‌کرێ که به‌رای من ئه‌وپه‌ڕی یه‌کجار خۆنیشاندنی ده‌وێ ئیتر ئه‌بێته ئه‌رکی ده‌زگا ره‌سمیه‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌مان که به نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک بچن به‌رامبه‌ر که‌ڵه‌شێره‌کان بخوێنن نه‌ک بێن یه‌ک له دوای یه‌ک، له‌ناو جه‌ماوه‌را، ده‌نگی لێ هه‌ڵبڕن و به‌سه‌ر خه‌ڵکی داماودا بنرکێنن. دوا نموونه‌ش بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌که‌یه که خۆزگه هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بۆ ده‌کرا بزرانم چی تێدا سه‌رف کراوه و چ ده‌ورێکی له به‌دیهێنانی ریفراندۆمدا بینیوه (ئه‌وه جارێ به‌یکه‌ر پێشنیاری دوا خستنی کردووه). ئاخر چ پێویست ده‌کا بچیت له هه‌رچی کون و قوژبنی ئه‌م کوردستان و ئه‌وروپایه هه‌یه کۆڕ بۆ ریفراندۆم بگری که جارێ یه‌که‌م خه‌لک خۆی باوه‌ری پێی هه‌یه (وه‌ک ئه‌وه وایه بچی له هه‌ورامان های گوێز بکه‌ی)، دووه‌میش خوا ئه‌یزانێ که‌ی ده‌کرێ. ئه‌م جۆشدانی جه‌ماوه‌ره لای ئێمه بێ مانا و بێ سوود هه‌ندێ جار خه‌ڵکی پێوه مه‌شغووڵ ده‌کرێ.
ئه‌وه‌ی پێویسته به‌رامبه‌ر راپۆرته‌که‌ی به‌یکه‌ر و هامیلتۆن پێویستی به هه‌نگاوی میلله‌ت نیه پێویستی بۆ هه‌نگاوی سه‌رکرده‌کان و حکومه‌ت و په‌رله‌مانه. ئه‌ویش نه‌ک له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆمان به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا به‌ریتانیا و شیعه وسوننه و تورکیا و ئێران و سوریا و هتد.. ئه‌بێ سه‌رکرده‌کانی کورد هاوکێشه‌کان بخوێننه‌وه و ئه‌و لایه‌نانه ده‌ستنیشان بکه‌ن که له‌به‌ری کورده‌وه‌ن و ئه‌وانه‌ش که له‌وبه‌ره‌وه‌ن. ئه‌گه‌ر شتێک بکرێ ئه‌وه به پێشبینی کردنی رووداوه‌کان و ده‌سپێشخه‌ری کردن و عه‌زم و نه‌ترسی و یه‌کده‌نگی ده‌کرێ نه‌ک به کۆڕ و سیمینار سازدان له گوند وشاره‌کان و ده‌نگ کۆکردنه‌وه و هه‌راو هوریا.
کانوونی یه‌که‌می 2006