ئازار
هۆنراوه‌ی : فه‌ره‌یدون موشیری
نازانم و
-ئه‌مه‌ش مایه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی سه‌ختمه-
که بۆ مرۆڤ، ئه‌م دانایه،
په‌یامبه‌ره
له هه‌وڵیدا:
-که له‌راده‌ی موعجیزه‌شی ره‌ت کردووه-
که‌چی په‌یی به موعجیزه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌بردووه،
له‌به‌ر چییه؟
***
له‌به‌ر چییه
که هێشتاکه
میهره‌بانیی نه‌ناسیوه؟
وه نازانێ له‌توێی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کدا
چ شتگه‌لی سه‌رسورَهێنه‌ر شاراوه‌یه!
***
من لام وایه، له‌م دنیایه
چاک بوون –به خوا- له گشت شتێ ئاسانتره
وه ناشزانم،
بۆچی مرۆڤ،
به‌م راده‌یه
له‌گه‌لڕ چاکی
بێگانه‌یه.
ئه‌مه‌ش مایه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی سه‌ختمه!
***