Nasih Othman ——- د. ناصح قه‌ره‌داغى

Writings, research and lectures by Dr. Nasih Othman


مێرگێک لە ساتدا

وەرگێران لە فارسییەوە: شیعری سوهراب سپیهری

گەر بۆلای من دێی

من هام لەپشتی هیچستانەوە

پشتی  هیچستان بۆخۆی  جێیەکە

پشتی هیچستان دەماری هەوا پڕ نامەبەرە

هەواڵ دەهێنن

لە گوڵی کراوەی دوورترین بنچکی خاکەوە،

لەسەر لمەکەش نەخشی شوێن سمی ئەسپی سوارانی نەجیبی لێیە

کە ئەو بەیانیە بۆ سەر تەپۆڵکەی میعراجی گوڵاڵە رۆشتبوون.

چەتری ئارەزوو هەر کراویە لە پشت هیچستان :

هەرکە نەسیمی تینوێتی ئەدا لە دەنکێ گەڵا

زەنگۆڵەی باران دەکەوێتە لێدان

مرۆڤ لێرە تەنیان

لەم تەنیاییەش سێبەری دارێک بێ کۆتاییە

گەر دێی بۆلای من

زۆر بە ئاسپایی و بەنەرمی وەرە

نەک درزی تێ بێ

شووشەی ناسکی تەنیایی ئەمن!

***